ئێستا ژمارەیان 1500 دانەیە

خانووە پلاستیکییە کشتوکاڵییەکانی بازیان لە زیادبوونێکی خێرادان

964+

پێشەوا محەمەد

خانووە پلاستیکییەکانی قەزای بازیان لە خێراییەکی بەردەوامدان و ئێستا نزیکەی 1500 خانووی پلاستیکیی کشتوکاڵی لێیە.

ساڵی 2005 تەنیا هەشت لەو خانووانەی تێدا بووە، بەڵام ئێستا بوون بە 1500 دانە و نزیکەی 800 جوتیار خاوەندارێتیان دەکەن.

بە پێی زانیارییەکانی 964 کە لە کشتوکاڵی بازیانەوە دەستیکەوتووە، بەرهەمی ئەو خانووە پلاستیکیانە نزیکەی 20 هەزار تۆنی ساڵانە.

964 لە سەرچاوەیەکی کشتوکاڵی بازیانەوە دەزانێت، شوێنی جوگرافی بازیان و لەباری کەشوهەوا و بەپیتی خاکەکەی و زۆری ئاوی ژێرزەوی هۆکاری ئەو گەشەکردنە خێرایەی خانووە پلاستیکییەکانی سنوورەکەیە.

بازیان قەزایەکی سەر بە پارێزگای سلێمانییە و 58 گوندی لەسەرە و کەوتووەتە بەشی رۆژئاوای شاری سلێمانییەوە.