باب هومایون؛ ئەو شەقامەی هەموو گەشتیارێک لە تاران سەردانی دەکات

964+
مەجید بتوێنی

لە ناوەڕاستی پایتەختی ئێران، لە باکوری بازاڕی گەورەی تاران، لە دەروازەی وێستگەی میترۆی ئیمام خومەینی، شەقامێک هەیە بەناوی باب هومایون کە بووەتە بەشێکی مێژووی کۆنی تاران و ناوچەیەکی گەشتیاری بەناوبانگی ئەو وڵاتە.

شەقامەکە بەجۆرێکە هەر گەشتیارێکی بیانی روو لە تاران بکات، دوای ئەوەی لە هۆتێل پشوویەک دەدات لەگەڵ هاتنە دەرەوەی سەردانێکی ئەو شەقامە دەکات.

شەقامەکە کەوتووەتە باکوری (کاخ گلستان) کۆشکی گوڵستانی سەردەمی پێش قاجاریەکان، ئەم شەقامە ئەوکاتیش دەروازەی کۆشکە شاهانە بووە.

شەقامەکە دەیان دوکانی لە دار دروستکراوی تیادایە کە سەرنجی گەشتیارانی راکێشاوە، خواردەمەنی جۆراوجۆری ئێرانی و بیانی هەیە لەگەڵ شیرینی و شەربەت و کەلوپەلی سەرنجڕاکێش و تا کاتژمێر 12ـی شەو پێشکەشی گەشتیارانی دەکات.