گەنجینەکانی ژووری بازرگانیی سلێمانی - وێنە: socialmedia
کارکردن لە گەنجینەکانی سلێمانی لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە
964+
پێشەوا محەمەد
کارکردن لە گەنجینەکانی ژووری بازرگانی سلێمانی لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە و تەنیا کاری کارەباکەی ماوە تەواو بکرێت.
گەنجینەکانی ژووری بازرگانی پارێزگای سلێمانی لەسەر رووبەری 383 دۆنم زەوی دروست کراوە و 482 کۆگا لەخۆ دەگرێت.
کۆگاکان بەسەر شەش بەشدا دابەش کراون ئەوانیش؛ گەنجینەکانی خۆراک، کەلوپەلی کارەبایی و ناوماڵ، ساردکەرەوە و قرتاسییە و شتی دیکەش.
“ئێستا تەنیا کارەباکەی وەک کاری سەرەکی ماوە، ئەویش وێستگەکەی بۆ دانراوە و کاری دابەشکردنی ماوە”، ئەوە قسەی سامان ئیبراهیم، سەرپەرشتیاری گەنجینەکانی ژووری بازرگانی سلێمانییە بۆ 964.
روونیشیکردەوە، بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو لە هەرێم یان داخرانی سنوورەکان ئەو گەنجینانە دەتوانن خۆراکی شەش مانگی هەرێمی کوردستانیان تێدا هەڵبگیرێت.
گەنجینەکان کەوتووتەنە بەشی رۆژهەڵاتی شاری سلێمانی لەسەر شەقامی سەرەکیی سلێمانی – عەربەت.