نێرگەلە كێشان هۆكاری سەرەكین

سەركەوت كاڕەش نهینی ئاگرەكانی هەولێر ئاشكرا دەكات

964+

پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان بەرزتر بوونەتەوە، لە چەندین ناوچە ئاگر كەوتنەوە هەیە، سەركەوت كاڕەش میوانی بەرنامەی گفتوكۆدە،دەڵێت، ئەمساڵ لە هەولێر كەسمان دەستگیر نەكردووە، بەهۆی ئاگر كەوتنەوەوە، هەروەها كەمترین ئاگریش لە پارێزگاكەیان بووە.

پلاكی عادی و واهێر و كارەبای خراپ و گلۆپی عادی و زۆر بەكارهێنانی ئامێرەكان بوەتە هۆی ئەوەی زۆربەی ئاگرەكانی ناو شار رووبدەن، لە دەشت و دەرەكانیش بەهۆی نێرگەلەكێشان و خەڵكی نا بەرپرسیارەوە ئاگری زۆر دەكەوێتەوە، ئەمە قسەی سەرزەوت كاڕەشە.

لەگفتوكۆددا سەركەوت كاڕەش دەڵێت، ئەوان نیگەرانن لە وەی خەڵك رێنماییەكان جێبەجێ ناكەن وگلەییشی لە رۆژنامەنوسان هەیە كە هاوكاریان نین لە كاتی كەوتنەوەی ئاگردا، تەواوی ئەم قسانە و درێژەی قسەكانی لە بەرنامەی كفتوكۆد ببیستن و ببینن.

بەرنامەی گفتوكۆد بەرنامەیەكی هەفتانەی تۆری964ە هەرجارە و بابەتێك لە بەرنامەكەدا شەنو كەو دەكرێت، گفتوگۆی ورد لەبارەی كێشەكانی هاوڵاتیانەوە دەكرێت .