“گومان ده‌كرێت هه‌ندێك له‌ ئاگره‌كانی دهۆك به‌ ده‌ستی ئه‌نقه‌ست بن”

+964

زەید کۆچەر- دهۆک

له‌ دوێنێوه‌ چه‌ند ئاگرێك له‌ ده‌وروبه‌ری شاری دهۆك به‌رپابوون، كه‌ زیانی زۆری به‌ ژینگه‌ و دارستانی ناوچه‌كه‌ گه‌یاندووه‌، زیاتر لە 150 داری سنەوبەر سووتاون.

،،موقەدەم ره‌مه‌زان سیاری، به‌رپرسی راگه‌یاندنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ژینگه‌ به‌ 964ی وت، گومان ده‌كه‌ن هه‌ندێك له‌و ئاگرانه‌ی له‌ ده‌وروبه‌ری دهۆك به‌رپا ده‌بن، به‌ ده‌ستی ئه‌نقه‌ست بن.