964 بەدواداچوونی بۆ کردەوە
ئەو دەنگە بەهێزەی لەباڵەکایەتی بیسترا چی بوو؟
964+
ئاسۆ وەرتی – باڵەکایەتی
دەنگێکی بەهێز لە ناحیەکانی وەرتێ و قەسرێ دره‌نگانی شه‌وی رابردوو بیسترا، له‌گه‌ڵیدا هه‌ست به له‌زینی زه‌ویش كراوه، 964 به‌دواداچوونی بۆ ئه‌م ده‌نگه گه‌وره‌یه كردووه.
موسلیح زرار بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ به 964ی وت، “ئەو دەنگەی شەوی رابردوو بیسترا، گومانمان هەیە بومەلەرزە بێت، چونکە زەوی ناوچەکە لەریوەتەوە، دەنگێکی بەهێزی لەگەڵ بووە، کەهی چیاکان بووبێت، لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەی قه‌سرێ لەسەر هێڵ بووین، ئەوانیش هەمان بۆچوونیان هەیە لە بارەی دەنگەکەوه.
964 پەیوەندی بە نەبەز ڕەفیق بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سۆران كرد و ئه‌ویش ده‌ڵێت، “ئێمە هیچ ئامێرێکی تۆمارکردنی بوومەلەرزهزانیمان نییه، بۆیە هیچ زانیارییەکمان دەربارەی دەنگە بەهێزەکە نییه و ناتوانین بڕیاری لەسەربدەین”.
هەروەها سەرچاوەیەکی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی بوومەلەرزەزانی هەولێر پێی راگەیاندین”، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو هیچ حاڵەتێکی بوومەلەرزە لە سنوری پارێزگای هەولێر تۆمار نەکراوە”.
شایەدحاڵێک بە ناوی هیمداد، بۆ 964 ده‌ڵێت، ” شەوی رابردوو کاتێك لە سەربانی ماڵەکەم دانیشتبووم، کاتژمێر نزیکه‌ی 10:00 دەنگێكی زۆر بەهێز هات، ماوه‌ی دوو چرکە زیاتر زەوی لەرزی، کاتێک سەرم بەرزکردوە له شاخی سەکران رووناکییهكی گەورەم بینی، رەنگی رووناکییهکە سوورێکی تاریک بوو “.
شایەدحاڵێکی دیكه‌ی دانیشتووی ناحیەی وەرتێ بە ناوی رێبوار حوسێن وتی، “لەگەڵ خێزانم لە دەرەوە دانیشتبووین، لە پڕ دەنگێکی زۆر گه‌وره هات، دەرگه و پەنجەرەکانی خانووەکەمی لەرزاند، دەنگەکە لە چیای سەری بارێ هات”.
هەر لەم باره‌یه‌وه ئەرشەد حوسێن بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی ناحیەی وەرتێ بە 964ـی وت، “لە کاتی هاتی دەنگەکە وەک لایەنی ئەمنی بەدواداچوونی وردمان کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچمان دەست نەکەوتووە، نازانین بوومەلەرزهیه یاى تەقینەوە بووە، ئێستاش هه‌ر لە بەدواداچوون بەردەوامین”.
خه‌ڵكی ناوچه‌ی وه‌رتی و قه‌سرێ و باڵه‌كایه‌تی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، تا ئێستا گوێبستی ده‌نگی له‌و جۆره به‌هێز نه‌بوونه، بۆیە ده‌نگه‌كه گومان و دوودڵی لەناو هاوڵاتیان دروست كردووه.
تا ئێستا كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی له كوردستان و عێراق، هه‌روه‌ها سایت و ئه‌په جیهاییهكان، هیچ بوومهلهرزهییهكیان له‌و ناوچه‌یه و له كاته‌ی باس ده‌كرێت، تۆمار نه‌كردووه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا