لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەش کەس بریندار بوون
964+
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە بانی مەقان شەش کەس برینداربوون، هەموویان ئەندامی یەک خێزانن و لە نەتەوەی عەرەبن.
خێزانەکە بە مەبەستی گەشتکردن، بەرە و سنوری هەرێمی کوردستان هاتبون، خەڵکی خواروی عێراقن
دکتۆر شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی چەمچەماڵ بە 964ـی وت،” رووداوەکە نزیک کاتژمێر شەشی ئێوارە روویداوە و شەش ئەندامی یەک خێزان بوون، پێکهاتبون لە سێ کور و یەک کچ لەگەڵ دایک و باوکێک.
وتیشی، تەندروستی ئەو شەش کەسە ئێستا جێگیرە و لە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت.
رووداوەکە لە نە نێوان ناحیەی قەرەهەنجیر و چەمچەماڵدا بووە و ئۆتۆمبێلەکایان وەرگەڕاوەو هەر شەش کەسەکەیان بریندار بوون.
پێداچوونەوە: توانا نەقی