زانکۆی ئۆکسفۆرد وا دەڵێت
توێژینەوە: گۆشت خواردن هۆکارێکی سەرەکیە بۆ پیسبوونی ژینگە
964+
ژووری هەواڵ
توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی پێشنیازی ئەوە دەکات، گۆشت خواردن یەکێک بێت لە هۆکارە سەرەکییەکان بۆ پیسبوونی ژینگەی زەوی.
توێژینەوەکە بەڵگەی بەوە هێناوەتەوە کە ئەگەر هەر کەسێک ساڵانە 25 کیلۆ گۆشتیش بخوات، ئەو بڕە لە گۆشت پێویستی بە نزیکەی 17 مەتر زەوی چوارگۆشەیە بۆ بەرهەمهێنان و بەخێوکردن و پێگەیاندنی ئاژەڵەکە.
ئەوەش هاتووە، ئەگەر بێت و ئەو بڕە گۆشتە کەمبکرێتەوە بۆ نیوە، ئەوا خێرایی پیسبوونی بەرگەهەوای زەوی دوو هێندە کەمدەبێتەوە.
توێژینەوەکە لە گۆڤاری زانستی Nature Food بڵاوکراوەتەوە و 500 کەسی گۆشتخۆر و رووەکخۆر بەشدارییان تیادا کردووە.