چوار تۆمەتبار له‌ سیته‌ك دەستگیر كران

+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكەی پۆلیسی سیتەك بە هاوكاری هێزەكانی ئاسایشی سنوورەكە، چوار كه‌سیان به ‌تۆمه‌تی‌ دزیكردن دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆمار كرد، كە لە باخەكانیان لە سنووری ناحیه‌ی‌ سیتەك دزیان لێكراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوە، توانرا لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكەی پۆلیسی سیتەك بە هاوكاری هێزەكانی ئاسایشی سنوورەكه‌، چوار تۆمەتبار دەستگیر بكرێن‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، لە كاتی پشكنینی شوێنی یەكێك لە تۆمەتبارەكاندا، كە دانی ناوە بە زیاتر لە 20 تاوانی دزیكردندا، توانرا دەست بەسەر ژمارەیەك كەلوپەلی دزراودا بگیرێت.

تۆمه‌تباره‌كان كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 45 تا 24 ساڵیدایه‌، ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بە پێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون‌ و لێكۆڵینەوەیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.