لەنیای هەشت ساڵان دڵی هەمووانی کردە ئاو
+964
لەنیای هەشت ساڵان ئەسپەکەی کە نزیکترین هاوڕێی بووە لە پڕ لە دەستی داوەو خەمێکی گەورەی بۆ جێهێشتووە، ئەم بابەتە ترێندی هەرە دیاری ناو سۆشیال میدیایە
ترێندی 964 زانیوێتی ئەسپەکەی لەنیا ناوی (جیسنۆ) بوو، نۆ مانگە پێکەوە دێن و دەچن و غار غارێن دەکەن، بەڵام لە پڕ لەماوەی یەک رۆژدا نەخۆش کەوتووە هەرچەند هەوڵیان لەگەڵداوەو دەرمانیان داوەتێ چارەی نەبووە مردووە
جیسنۆ، ئەسپەکەی لەنیا لە جۆری عەرەبی بووە و بەشداری لە دوو پاڵەوانێتیدا کردووە و خەڵاتی بەدەستهێنا.