كەشناسی: پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە

964+
كوردستان ئەحمەد

بەپێی کەشناسی، ئەمڕۆ گەرما دوو پلە نزم دەبێتەوە، زیاتر لە هەڵەبجە و زاخۆ پلەكانی گەرما دادەبەزن و نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەرانە كە 30 پلەیە.

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، تۆز و خۆڵ نییە، هەوریش نییە و هەوایەكی گەرمی هەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
 
هەولێر : 45 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 42 پلەى سیلیزى
دهۆک : 44 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 46 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 45 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 30 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 45 پلەى سیلیزى
سۆران : 42 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 47 پلەى سیلیزى