دیمەنی پۆلیسێکی دارستان لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگری مۆنۆمێنتی ئەنفال لە دوکان. وێنە: دارستان و ژینگەی سلێمانی
سلێمانى رووبه‌رى دارستانه ده‌ستكرده‌كانى زیاتر ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دارستان و پاوانی سلێمانی ده‌یه‌وێت به‌هاوكارى نەتەوە یەکگرتووەکان یەک ملیۆن و 500 هەزار نەمام به‌رهه‌مبهێنێت و ده‌شڵێت، له پلانیاندایه رووبه‌رى دارستانه ده‌ستكرده‌كان له‌سنوورى پارێزگاكه‌یاندا زیاتر بكه‌ن.
هاوکار جەلال، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی به 964ـى راگه‌یاند، ساڵانە له نه‌مامگاكانیاندا نزیکەی 400 هەزار نەمام بەرهەم دەهێنن، به‌ڵام ده‌ڵێت ئه‌و ژماره‌یه به‌خواستى ئه‌وان نیه.
وتیشی “پڕۆژەیەکی هاوبەشمان لەگەڵ پرۆگرامی خۆراکی جیهانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هەیە، بۆ بەرهەمهێنانی یەک ملیۆن و 500 هەزار نەمام”.
به‌قسه‌ى ئه‌و به‌رپرسه، لە مانگی تشرینى دووه‌می ئەمساڵ، بەشێکی ئه‌م نه‌مامانه ئامادە دەبێت و بۆ ساڵی داهاتووش بەشەکەی دیکەی.
بە گوێرەی ئاماری ساڵی 2015 بێت، كه دارستان و پاوانى سلێمانى به 964ـى داوه، رووبەری دارستانی دەستکرد لە سنوورى پارێزگاى سلێمانیدا 15 هەزار و 980 دۆنمە، به‌ڵام رووبەری دارستانه سرووشتیه‌كه‌ى 570 هەزار دۆنم ده‌بێت.
هاوكار جه‌لال ئه‌وه روونده‌كاته‌وه، كه یەکێک لەو گرفتانەی روبەڕووی دارستانە دەستکردەکان دەبێتەوە، نەبوونی پاسەوانە، بەتایبەت لە وەرزی هاویندا کە رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە زۆرینەی لەو وەرزەدا دەبێت.
رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە و سووتانی دارستان و پاوانەکان زۆرینەیان لە وەرزی هاویندا روودەدەن، بەتایبەت لە مانگەکانی حوزەیران تاکو کۆتایی مانگی ئەیلوول.
بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی پارێزگای سلێمانی دەشڵێت، ئەمساڵ نزیکەی پێنج هەزار دۆنم له دارستان و پاوان سووتاون، لەسەر سووتاندنی دارستانەکانیش تا ئێستا نزیکەی 10 کەس دەستگیرکراون و دۆسیەیان بۆ کراوەتەوە.