نووسراوەکەی کەمکردنەوەی دەوام لە کەرکوک ساختە دەرچوو

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

دوای ئەوەی نووسراوێک بڵاوکرایەوە بە ناوی پارێزگای کەرکوکەوە کە دوام لەبەر گەرما کەم دەکرێتەوە ساختە دەرچوو.

ئیدارەی کەرکوک رەتی دەکاتەوە کە هیچ نووسراوێکیان کردبێت بۆ کەم کردنەوەی دەوامی فەرمانگە حکومییەکانی شارەکە.

ئەمڕۆ چوار شممە 19.7.2023 لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسراوێکی ئیدارەی کەرکوک بە واژوی راکان سەعید پارێزگاری کەرکوک بڵاوکرایەوە کە بۆ یەک کاتژمێر رۆژانە دەوامی فەرمانبەران لەبەر هەرما کەمدەکرێتەوە.

دواتتر ئیدارەی شارەکە روونکردنەوەی داوە و نوسراوەکە بە فۆتۆشۆپ و ساختە ناودەبات.

مەڕوان ئیبراهیم عانی، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیە حکومیەکانی پارێزگای کەرکوک بە 964ی وت، ئەو نووسراوە ساختەیە و بەهیچ شێوەیەک بڕیاری لەو شێوەیە نەدراوە، بە پێچەوانەوە ئەنجومەنی وەزیران داوا دەکات هەندێک لە فەرمانگە حکومیە خزمەتگوزاریەکان شەوانیش کار بکەن لە کاتی پێویست بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

نووسراوەکەی کەمکردنەوەی دەوام لە کەرکوک ساختە دەرچوو