"هەموو رۆژێك دەیكەین"

ژن و پیاوێك رێگەی دوو وڵاتیان داخست

+964
راژان مەجید

خێزانێک بەهۆی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر کوشتنی کوڕێکیان و دیارنەمانی چارەنوسیەوە رێگای سەرەکی عێراق – ئێران یان داخست.

ئەمڕۆ سێشەممە 18.7.2023 لەسەر رێگای مەرزی مەنزەریە خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و ژمارەیەک تایەیان سووتاند بۆ ماوەی کاتژمێرێک رێگاکەیان پەک خست

حسێن عەلی، کە خۆی و کچێکی و خێزانەکەی بە سێ کەسەوە خۆپیشاندانەکەیان کرد وتی “ ماوەی ساڵێکە کوڕەکەم کوژراوە و بکوژەکان دەسگیر نەکراون بۆیە ئیتر هەموو رۆژێک ئەم رێگایە دەگرم تاوەکو تاوانباران دەگەنە سزای خۆیان “

لە ناوەڕاستی شەقامەكە چوار تایەیان سوتاندووە، تایەكان گڕیان تێبەربووە و ئاسمانیان رەشكردووە، یەكێك لە خۆپیشاندەرەكان ژنێیكی بەتەمەنە، لەسەر عەرەبانەیەكی كەم ئەندامانە، مایكێكی بەدەستەوەیە و دەڵێت، كوڕەكەم كوا بكوژەكان دەستگیربكەن.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد