قەزای خانەقین وێنە:964
هەموو شتێکی ئاشکرا کردووە
تۆمەتباری سووتاندنی پیاوەکەی خانەقین دەستگیرکرا
964+
راژان باجەڵان – خانەقین
دوای ئەوەی بۆ ماوەی رۆژێک وەستایەکی ئۆتۆمبێل لە خانەقین دیار نامێنێت بە کوژراوی تەرمەکەی دەدۆزرێتەوە.
عەباس عەلی، خەڵکی خانەقینە و لە دایکبووی ساڵی 1972ـە و پیشەی وەستای چاککردنی ئۆتۆمبێل بوووە رۆژی یەکشەممە 16.7.2023 لەبەردەم دوکانەکەی خۆی لە ناوچەی پیشەسازی مەلکشاه بە بیانووی
بردنی بۆ چاککردنی ئۆتۆمبێلێکی پەککەوتوو دەڕفێنرێت و بۆ ماوەی رۆژێک دیار نامێنێت.
دوای ئەوەی لەلایەن کەسوکارییەوە هێزە ئەمنییەکان ئاگادار دەکرێنەوە، هەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە و بۆ رۆژی دووەم پاش دۆزینەوەی سەرەداوی رووداوەکە
تۆمەتبارێک دەسگیردەکەن.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی خانەقین بە 964ی راگەیاند، تۆمەتبار پاش دەسگیرکردنی یەکسەر
دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و شوێنی ناشتنی تەرمەکەی ئاشکرا کردووە و دوو کەسی تر کە هاوبەشی بوون
لە تاوانەکەدا گەڕان
بەدوایاندا بەردەوامە.
دکتۆر شوان شاکر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین بە 964ـی راگەیاند، کەسە کوژراوەکە ئاسەواری ئەشکەنجەدانی پێوە دیاربووە و پاش کوشتنی بە فیشەکێک چەند شوێنێکی گیانی ئازار دراوە و پاشان سوتێنراوە و نێژراوە، پاش هێنانی
بۆ نەخۆشخانەی خانەقین و وەرگرتنی رێکاری پێویست رەوانەی پزیشکی دادی بەعقوبە کراوە.
کەس و کاری کوژراوەکە دەڵێن، کوڕەکەیان دوژمنداری لەگەڵ کەسدا نییە و هیچ کێشەیەکی نەبووە، عەباس رۆژانە تەنیا خەریکی کەسابەتی
خۆی بووە و ئەم رووداوە هەموویانی شۆککردووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی