دیمه‌نى ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌ى خۆیان راده‌ستى ئاسایشی هه‌ولێر كردووه... وێنه: راگه‌یاندنى ئاسایش
دوو له‌و كه‌سانه‌ى له هاوڵاتیه‌كه‌ى هه‌ولێریان دا خۆیان رادەستى ئاسایش كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دوو لەو کەسانەی كه دوێنێ هێرشیان کردبووە سەر هاوڵاتیەک لە شەقامی 60 مەتری شاری هەولێر، خۆیان رادەستى هێزه‌كانى ئاسایش كرد‌و به‌دواى كه‌سی سێیه‌میش ده‌گه‌ڕێن ده‌ستگیری بكه‌ن.
كه‌مێك پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، بڵاویكرده‌وه كه دوای ئەوەی سەر لە ئێوارەی ۆژی دووشەممە 17.7,2023 لە شەقامی 60 مەتری شاری هەولێر، سێ چەکدار هێرشیان کردە سەر هاوڵاتییەک و لێیاندا و ئازاریان دا، دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانیان دەست بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کرا و لە ماوەیەکی کەمدا توانیویانه ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرا بکەین، دەرکەوت کێشەیەکی کۆمەلایەتییەو زاوا خەزوری یەکترن ، خۆیان رادەست كردووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، دوو لەو تۆمەتبارانە بە ناوەکانی (م ،ك ، أ) و (أ، ك ، أ) رووبەڕووی یاسا كرانه و بەدواداچونیش بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری سێیەم.