شوێنی کلینکی راوێژکاری شەهید پێشڕەو لە چەمچەمەڵ دەگوازرێتەوە

964+

توانا نەقی

لەم هەفتەیەدا بە هۆکاری نۆژەنکردنەوە کلینکی راوێژکاری شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ شوێنەکەی دەگوازرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، نەخۆشخانەی (ئیستیشاری) شەهید پێشڕەو بەهۆی نۆژەنکردنەوە کلە مانگێک دەخایەنێت شوێنەکەی دەگوازرێتەوە.

تەندروستی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە، یەکەی لیژنە پزیشکێکانی چەمچەماڵ کە لە نهۆمی دووی ئەو بینایەن دواگوازرێتەوە بۆ ناو سەنتەری چارەسەری سروشتی و راهێنانی منداڵان.

لە رۆژی یەکشممەی داهاتوو 23.7.2023 لیژنەکە لە شوێنە نوێیەکەیان کە سەنتەری چارەسەری سروشتییە مامەڵەی هاوڵاتیان رایی دەکەن.