ترش و سور و تێر رەنگە

دوو هەفتەی دیكە شاتوو لە بازاڕدا نامێنێت

964+

دیلان محەمەد جەزا
دوو هەفتەی دیكە،نۆبەرەی شاتو لە هەرێمی كوردستان نامێنێت و زۆرترین بەرهەمی شاتووش لە دەڤەری قەڵادزێیە و لەبازاڕیشدا خواستێكی زۆری لەسەرە.

شاتوو بەرهەمێكی خۆمانەیە، دوو جۆری هەیە جۆرێكی ورد و بچوك و ترش و رەنگەكەی سوریی مەیلە و رەش دەنوێنێت، جۆرەكەی دیكەی گەورەیە تامەكەی شیرنترە لە بچوكەكە و ئاوێكی زۆری هەیە.

لێكردنەوەی بە دارەكەوە كەمێك ئەستەمە،چونكە زۆر بەبەهێزی بە قەدی دارەكەوە گیرە، كاتێكیش لێیدەكەیتەوە پڕە لە ئاو دەست و گیانت رەنگاورەنگ دەكات و ئەو كەسەی لێیدەكاتەوە دەستو گیانی دێتە خورو.

شاتوەكەی قەڵادزێ، تامێكی ترش و خۆشی هەیە، ئاودارە، رەنگەكەی رەش دەنوێنێت، باخدارەكان بۆ ئەوەی توشی خوران لە لاشەیاندا نەبن بەیانیان زوو دەیچنن و دەیبەنە بازاڕەكان.

كیلۆی هەشت هەزار دینار دەكات، لەعەلوەكاندا و لە دووكانەكانیشدا لە هەندێك شوێن كیلۆی بۆ 12 هەزار دینار بەرزدەبێتەوە، خواستێكی زۆری لەسەرە پسپۆڕانی ئابوریش دەڵێت، میوەیەكی پڕ وزە و سودە بۆ مرۆڤ.

كیلۆی هەشت بۆ 12 هەزار دینار دەكات

شاتوو لە كوردستان لە ناوەڕاستی مانگی تەموزدا پێدەگات و لە كۆتای مانگی ئەیلول لەتەواوەتی نامێنێت، لە هەندێك لە كوێستانە دوورە دەستەكان و گوندە شاخاویەكان لە ناوەراستی ئابدا دەستپێدەكات و تا سەرەتای مانگی تشرینی دووەمیش دەمێنێت.

پێداچونەوە: توانا نەقی