دوو تۆمەتبار کە لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دەستگیرکراون و 120 کیلۆ مادەی هۆشبەریان پێبووە. فۆتۆ: دەزگای ئاسایشی هەرێم.
لە ماوەی شەش مانگدا
ئاسایشی سلێمانی: 478 بەکارهێنەر و بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر کراون
هاوبەش ئەبوبەکر
لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، راپەڕین و شارۆچکەی کۆیە، 478 کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیر کراون.
لە ناو دەستگیرکراوەکاندا، 93 کەسیان بازرگانی مادەی هۆشبەر بوون، 385 کەسەکەی دیکەش بەکارهێنەر.
ئەمڕۆ دووشەممە 17.7.2023، عەقید سەلام عەبدولخالق وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەو مادە هۆشبەرانەی دەستیانبەسەردا گیراوە بریتیین لە کۆکاین، شیشە، هێرۆین، تلیاک، حەشیش، ماریوانا، کتامین، حەبی هۆشبەری جۆراوجۆر.
لە بارەی بڕی ئەو مادە هۆشبەرانەی دەستیانبەسەردا گیراوە، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی وتی، “بە رێژەی جیاواز جیاواز دەستیانبەسەردا گیراوە و رێژەکەی بۆ بڵاوکردنەوە نییە”.