ئاڵای تورکیای بەسەرەوەیە
درۆنێک لە سەنگەسەر کەوتەخوارەوە
964+
ژێوار خدر – راپەڕین
کەمێک پێش ئێستا لە نزیک گوندی زورکانی ناحیەی سەنگەسەر، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کەوتەخوارەوە و بەپێی زانیارییەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی پشدەر بۆ 964ـی پشتڕاستکردەوە، درۆنێک، کە ئاڵای تورکیای لەسەرە، لە ناوچەی دەروکۆتری نزیک گوندی زورکان کەوتووەتەخوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تەنیا ئەو شوێنە سووتاوە، کە درۆنەکەی لێ کەوتووە.
عەبدوڵا عەباس بەڕێوەبەری ناحیەی ژاراوە، زانیاریەکانی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە، بەڵام وتی دڵنیانین کە ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە هی تورکیایە یاخود نا.
لەماوەی دوو مانگی رابردوودا ئەوە سێیەم درۆنە لەناوچەکە دەکەوێتە خوارەوە.