كایڵ واكه‌ر ده‌ڕوات یان ده‌مێنێته‌وه‌؟

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

کایل واکەری یاریزانی ئینگلیزی و به‌رگریكاری یانه‌ی مانچێستەر سیتی، چاوەڕێی دانیشتنێکە لەگەڵ پیپ گواردیۆلای راهێنەری تیپه‌كه‌ی، بۆ ئەوەی داهاتووی خۆی یەکلابکاتەوە.

یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی هەوڵدەدات واکەر لەم هاوینەدا بباتە ریزەکانی خۆیەوە، بۆ ئەوەی لای راستی به‌رگریی تیپه‌كه‌ی بەهێزتر بکات.

باس لەوەش کراوە بایرن لەگەڵ واکەر گەیشتووەتە رێککەوتن، بەڵام بەبێ رێکەوتن لەگەڵ مانچێستەر سیتی.

فابریزیۆ رۆمانۆ، شارەزای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئەوروپا، پشتڕاستی کردەوە، واکەر هەفتەی داهاتوو قسە لەگەڵ پیپ گواردیۆلا دەکات، بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووەکەی بدات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کاتێک مانچێستەر سیتی دەگەڕێتەوە بۆ راهێنانەکانی پێش وەرز، واکەر لەگەڵ گواردیۆلا قسە دەکات.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گفتوگۆیەكه‌ یەکلاکەرەوە بێت، به‌ مانەوە یان رۆیشتنی واكه‌ر له‌ مان سیتی.

واكه‌ر له‌ هاوینی 2017 له‌ تۆتێنهامه‌وه‌ روویكرده‌ مانچێسته‌ر سیتی و له‌گه‌ڵیدا چه‌ند نازناوێكی به‌ده‌ستهێناوه‌.