دیمەنی یارییەکەی ئەمشەوی نێوان یاریزانانی هەولێر بەرامبەر یانەی نەجەف.وێنە:964
هه‌ولێر سێ خاڵی گرنگی به‌ده‌ستهێنا
+964
هێژا خه‌سره‌و – هه‌ولێر
یانه‌ی هه‌ولێر بردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی له خولی نایابی عێراق تۆمار كرد و هه‌نگاوێك له ریزبه‌ندییدا چووه پێشه‌وه.
ئه‌مشه‌و له یارییه‌كانی گه‌ڕی 37 و پێش كۆتایی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆی و له به‌رده‌م جه‌ماوه‌رێكی زۆردا به ئه‌نجامی 1-0 گۆڵ له یانه‌ی نه‌جه‌فی برده‌وه.
یارییه‌كه گێمی یه‌كه‌می به‌بێ گۆڵ بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر باڵاده‌ستی یارییه‌كه بوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی 66دا عه‌لی شاخه‌وان ئه‌ستێره‌ی لاوی هه‌ولێر، به شێوازێكی هونه‌ریی جوان تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی قه‌ڵا و مناره تۆمار كرد.
هه‌ر له گێمی دووه‌مدا یاریزانانی هه‌ولێر هه‌لی دیكه‌ی گۆڵكردنیان له ده‌ست دا، هه‌روه‌ها هه‌ڵۆ فایه‌ق تۆپێكی له ستوونی نه‌جه‌ف دا.
به‌م بردنه‌وه‌یه هه‌ولێر به 55 خاڵ چووه پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نه‌جه‌ف به 56 خاڵ هه‌ر له پله‌ی شه‌شه‌مه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا