یه‌كێك له بنكه ته‌ندروستییه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه پێش بایكۆتكردنه‌كه... وێنه: راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه
زیاتر له سێ هه‌فته‌یه بایكۆتیان كردووه
زۆربه‌ى بنكەى تەندروستی گوندەكانی سلێمانی و هەڵەبجە داخراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زیاتر له سێ هه‌فته‌یه زۆرینه‌ى بنكه‌ى ته‌ندروستى گونده‌كانى سنوورى هه‌ڵه‌بجه و سلێمانى بایكۆتیان كردووه و ده‌رگاى بنكه‌كه‌یان داخستووه، ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ش پێیوایه ئه‌و بڕیاره‌ى له‌به‌رامبه‌ریان دراوه ته‌نیا بۆ گونده‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌یه.
هۆكاری بایكۆتكردنى ئه‌و بنكانه، خەرجنەكردنی دەرماڵەی “پایە”یه كە بریتی بوو لە بڕێك پارە بۆ بەرێوەبەری بنكەكان خەرجدەكرا.
پێشتر وەزارەتی تەندورستی هەرێم بڕیاری دابوو، ئەو بنكە و بەش و هۆبانەی سەر بە وەزارەتی تەندورستین و ژمارەی كارمەندەكانیان لە سێ كارمەند كەمترە، ئەو دەرماڵەیە نایانگرێتەوە.
د. سنوور حه‌مید، جێگرى به‌ڕیوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى راگه‌یاند، بایكۆتكردنه‌كه له زۆربه‌ى بنكه ته‌ندروستییه‌كان به‌رده‌وامه.
وتیشی “زیاتر له 30 بنكه‌ى ته‌ندروستى له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه له گونده‌كان هه‌ن و ئێستا زۆربه‌یان داخراون”.
روونیكرده‌وه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر لیژنه‌یه‌كی دیوانى چاودێری دارایی هه‌رێم سه‌ردانى كردوون و پێیوابووه ناكرێت به‌رپرسی بنكه‌كان ده‌رماڵه‌یان به‌رده‌وام بێت.
باسی له‌وه‌شكرد ” له‌زۆربه‌ى بنكه‌ى ته‌ندروستى گونده‌كان به‌رپرسی بنكه جگه له كاره‌كانى خۆى كارى كارگوزاریش له‌و بنكه‌یه‌ى ده‌كات و به‌مافى خۆى ده‌زانێت ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ى هه‌بێت” .
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه گله‌یی ده‌كات “بۆچی له بنكه‌ى ته‌ندروستى گونده‌كانى كفرى و كه‌لار و رانیه و ته‌نانه‌ت هه‌ولێر و شوێنه‌كانی تریش ئه‌و ده‌رماڵه‌یه هه‌بێت، ته‌نیا له سنوورى پارێزگاكانى هه‌ڵه‌بجه و سلێمانى نه‌بێت؟”.