دیاردەیەکی سەیر روو لە عێراق و کوردستان دەکات

964+

ژووری هەواڵ

-ناوه‌نده‌ كه‌شناسییه‌كان ده‌ڵێن چه‌ند رۆژی‌ داهاتوو دیاردهیەکی کەشناسی روو لە ناوچەکە دەکات کە بە گوموزی گەرمی ناسراوە، عێراق و هەرێمی کوردستانیش بەشێکیان لەو گەرمایە بەردەکەوێت

-لە گوندێکی ئاکرێ دوو گورگ کەوتوونەتە ناو رانە مەڕێکەوە یەکێکیان هەر لە ڕێوە خواردووە، 10ی تریان کوشتووەو چەند دانەیەکیشیان بە برینداری و کەلەپاچەیی جێهێشتووە.

-لە هەولێر ئەمڕۆ پاسپۆرتی ئەلکترۆنی کەوتە کار، ئیتر خەڵک زۆر بەخێرایی و لە ماوەی رۆژێکدا پاسپۆرتەکەی وەردەگرێتەوە، بەڵام ئەم پاسپۆرتە نرخەکەی چوار قاتی ئەوەی جارانە.

-ئەم ماوەیە ئامێدی گەشتیاری چاک رووی تێدەکەن، تەنیا لەماوەی 10 جەژن و پاش و پێشیدا هەشتا هەزار کەس چوونەتە ناوچە گەشتیارییەکانی ئەوێ.

-ئەوە مانگێکە قوتابیانی سێی ناوەندی لە کەرکوک چاوەڕێی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانن، بەڵام هەر ئەمڕۆ سبەیان پێدەکرێت و نازانن کەی پێی شادو شوکور دەبن.

-کارەبای سلێمانی بە دوکاندارەکانی ناوبازاڕی وتووە عەزێت مەکێشن خۆمان دێینە لای دوکانەکانتان و بەشێوەیەکی ئۆنلاین هاوبەشی کارەباتان بۆ دەکەینەوە.