مانگێكە تاقیكردنەوەكان تەواو بووە و ئەنجامیان وەرنەگرتوەتەوە

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

ئەمڕۆ یەک شەممە 29 رۆژ تێدەپەڕێت بەسەرە کۆتای هێنانی تاقیکردنەوە  پۆلی سێ ناوەندی بەڵام تاکو ئێستا ئەنجامەکانی رانەگەیندراوە.

بڕیار بوو هەفتەی رابردوو ئەنجامی تاقیکردنەوە ی سەرجەم پارێزگاکانی عیراق رابەگیەندررێت، بەڵام دوخرا و بەپێی زانیارێکانی 964 تاکو ئێستا زیاتر لە چوار جار راگەیاندنی ئەنجامەکە دواخراوە.

پەروین فاتیح سەرۆکی یەکەی سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی لە پەروەردەی کەرکوک
و ئەندامی لیژنەی تاقیکردنەوە بە 964 ی وت، بەهۆی وردبینیەوە ئەنجامەكان دواخراون.

نەزیهە موسەوی بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەرکوک بە 964ی وت، بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجامەکە رابگەینرێت  بەڵام لە بەغداوە ئاگادار کراینەوە کە دوا خراوە بۆ سبەینێ دوو شەممە .

تاقیكردنەوەكان لە كەركوك و عێراق سی رۆژ پێش ئێستا ئەنجامدراون بەڵام تا ئێستا ئەنجامەكان بۆ قوتابیەكان رانەگەیەنراون.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد