بەرزتر دەبێتەوە

ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 148 هەزار دینارە

+964
كوردستان ئەحمەد

ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 148 هەزار دینار و 250 دینارە لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستاندا.

لە 24 كاتژمێری رابردوودا بۆ هەر 100 دۆلارێك 50 دینار زیادی كردووە، پسپۆڕانی ئابوورییش دەڵێن ئەگەری هەیە دۆلار زیاتر بەرزببێتەوە

بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخی دۆلار لە كاتێكدایە، ئێستا عێراق خاوەنی 113 ملیار دۆلارە لە یەدەگی بانكەكەیدا.

جەمال عەلی، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە 964ی وت، پێدەچێت نرخی دۆلار زیاتر بەرزببێتەوە، تا ئێستا نازانین هۆكارەكەی چییە، بەڵام گۆڕانكارییەكان لە دۆلاردا لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا پەیوەستە بە مامەڵەی نەختینەیی بە دۆلارەوە.

نرخی 100 دۆلار لە هەژماری دەوڵەتدا بە 132 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت و لە بانكەكانی سەر بە دەوڵەتیشدا بەهەمان شێوەیە، بەڵام لە بازاڕدا نرخەكەی نزیكەی 20 هەزار دینار جیاوازە