ئاگرەكە بەردەوامە

11 كاتژمێرە سێ گوندی دێرەلوك دەسوتێن

964+
هێژین فەتاح- دهۆك
لە كاتژمێر7:00ی بەیانییەوە ئاگر لە سێ گوندی دەوروبەری دێرەلوك كەوتوەتەوە و تا ئێستاش كۆنترۆڵ نەكراوە.

رەمەزان سیاری، بەرپرسی مەفرەزەكانی هێزی پاراستنی ژینگە بە964ی وت، 11 كاتژمێرە سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن، هاوڵاتیانیش هاوكاریانن.

ئاگرەكە بەری باشوری گوندەكانی بەرچی و بلاڤە و سەرگەلەكی گرتووەتەوە، دارو پوش و پەڵاشێكی زۆری لە ناوچەكە سوتاندووە، ئێستا بەردەوامە و بەرەو ناوچەكانی دیكەی گوندەكان دەڕوات.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد