ئاگر له‌ هۆتێلێكی هه‌ولێر كه‌وتووه‌ته‌وه‌

964+
شیراز عه‌بدوڵا

ئاگرێك له‌ هۆتێل جیلا له‌ هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی كۆنتڕۆڵیان كرد.

ئاگره‌كه‌ كه‌مێك پێش ئێستا كه‌وتووه‌ته‌وه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی و تیمی ته‌ندروستی ئاماده‌بوون.

ئاگره‌كه‌ له‌ نهۆمی سێیه‌می هۆتێله‌كه‌ هه‌ڵگیرساوه‌، ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاریش له‌ هوتێله‌كه‌ بوون، به‌ڵام هه‌موویان سه‌لامه‌تن، ته‌نیا دوو كه‌سیان نه‌بێت، كه‌ هه‌ندێك ته‌نگه‌نه‌فس بوون، به‌ڵام تیمه‌كانی ته‌ندروستی زوو به‌فریایان كه‌وتوون و ئۆكسجینیان پێداون.

له‌ ئاگره‌كه‌دا هیچ زیانێكی گیانی نییه‌ و ته‌نیا زیانی مادی هه‌یه‌، تا ئێستاش هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ نه‌زانراوه‌، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن.