گژوگیای سروشتی بەکارهێناوە
دکتۆرێک لە دهۆک دەرمانێکی نوێی ددانی دۆزیەوەتەوە
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
پزیشکێکی پارێزگای دهۆک لە گژوگیا درمانێکی سروشتی بۆ ددان دروستکردووە و دەرمانەکە ناهێڵێت بەکتریا لەناو دەم و ددان بمێنێتەوە
د.ئیحسان مەنسوور ئەو پزیشکی تایبەتمەندی ددانە لە دهۆک بۆ 964 قسەیکرد دەڵێت، “چوار ساڵە کار لەسەر ئەو دەرمانە دەکەم، دەرمانێکی نوێیە، بردم بۆ بەغدا و ئاراستەی بەشی (براءة الاختراع)م کرد لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عێراق، ئەو بەشە داهێنانی دەرمانەکان ئاراستەی 190 وڵات دەکات بۆئەوەی بزانرێت پێشتر دروستکراوە کراوە”.
بەوتەی د.ئیحسان دەرمانەکەی لەو بەشە پەسندکراوە و وەک داهێنانێکی نوێ تۆمارکراوە و بڕیارە لەگەڵ کۆمپانیایەک ناوێکی نوێێی بۆ دابنێن و بڵاوببێتەوە.
ئەو دکتۆرەی ددان باسی پێکهاتەی سروشتی دەرمانەکە دەکات و دەڵێت، “دەرمانەکەم هیچ مادەیەکی کیمایی تێدانییە، کاریگەری لەسەر رەگی ددان هەیە و ناهێڵێت بەکتریا لە ددان بمێنێتەوە”.