هەڤاڵ ئیبراهیم دوو کلیپی نوێ بڵاودەکاتەوە

964+

هەزین فەتاح – زاخۆ

ماوەیەکە هونەرمەند هەڤاڵ ئیبراهیم، چالاکیە هونەرییەکانی بەردەوامە و نزیکەی دوو هەفتەیە گۆرانی (نالە نالە)ی بڵاوکردوەتەوە و نیەتی نییە بوەستێت.

هەڤاڵ ئیبراهیم بۆ ترێندی 964  ئاشکرای دەکات، ئامادەکاری بۆ دوو کلیپی نوێ دەکات لەسەر ئەڤینی وەلات و غەریبی، جیاواز لە کارەکانی دیکەی کە زیاتر سۆزداری و خۆشەویستیە.

هەڤاڵ ئیبراهیم، یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکان، لە نۆ ساڵیەوە گۆرانی تۆمارکردووە، خاوەنی چوار ئەلبوم و 100 گۆرانی هەیە.