بینای بەڕێوبەرایەتی سامانی ئاژەڵ لە دهۆک.وێنە:964
500 کەس وەک ماسیگر مۆڵەتیان پێدراوە
بەهۆی وشکەساڵییەوە 20 پرۆژەی ماسی داخراون
964+
هێڤی دێوالی – دهۆک
بەهۆی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی تەنیا لە پارێزگای دهۆک لەماوەی دوو ساڵدا 20 پڕۆژەی ماسی داخراون.
بەپێی ئامارەکانی سامانی ئاژەڵ لە پارێزگای دهۆک، ساڵانە سێ هەزار تۆن ماسی لەو پارێزگایە بەرهەمدێت، ئەو رێژەیە لە 39 پڕۆژەی ماسی مۆڵەتپێدراوی چالاکەوە بەدەستدێت.
رێدیر سدقی، بەرێوەبەری سامانی ئاژەڵی لە پارێزگای دهۆک بۆ 964 وتی، 60٪ی بەرهەمی ساڵانەی ماسی لە دهۆکەوەیە.
ئامارەکانی بەڕێوەبەریەتی سامانی ئاژەڵ لە پارێزگای دهۆک دەریدەخەن، لەو پارێزگایە 59 پڕۆژەی ماسی مۆڵەت پێدراو هەیە، لەو رێژەیە لەنێوان ساڵەکانی 2021-2022 بەهۆی وشکە ساڵی و کەمی ئاو 20 پرۆژە داخراون.
بەرێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە پارێزگای دهۆک ئەوەشی وت، هەر چەندە باران بارینی ئەمساڵ باش بوو، بەڵام نەبووە هۆکاری زیاتر بوونی پرۆژەی ماسی.
بەگوێرەی زانیارییەکان، جگە لە پڕۆژە مۆڵەتپێدراوەکان، نزیکەی 500 کەسی ماسیگر مۆڵەتتیان پێدراوە بەرهەمە ماسییەکانیان لەبازاڕ دەفرۆشن.
دواین ئاماری حکومەتی هەرێم دەریدەخات، لە پارێزگای دهۆک، یەک ملیۆن و 648 هەزار و 611 کەس دەژین.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی