دوایین چالاكی ئاسایشی سلێمانى بۆهستگیركردنى تۆمهتبارانى مادهى هۆشبهر... وێنه: ئاسایشی سلێمانى
ئاماری شهش مانگ بۆ 964
ئاسایشی سلێمانی: 93 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون
964+
ئەحمەد مستەفا
دەزگای ئاسایش لە سلێمانی ئاماری شهش مانگى رابردووى دهستگیركردنى بازرگانانى مادهى هۆشبهرى بۆ 964 ئاشكرا كرد و رایگهیاند، لە ماوهى ئهم شەش مانگهدا، 478 کەس لەسەر مامەڵە و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
لەو ژمارەیە، 93 کەسیان بازرگان بوون و 385 کەسیشیان بەکارهێنەر.
ئامارەکەی دەزگای ئاسایش لە سلێمانی گوزارشت لە نێوان 1.1.2023 بۆ 30.6.2023 دەکات، کە لە چالاکییەکانیدا لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین ئەنجامیداون.
ئەمرۆ پێنجشەممە 13.7.2023، عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایش لە سلێمانی تایبەت بە 964 رایگهیاند “سەرجەمی بازرگانەکان لە دەزگای ئاسایش دۆسیەیان بۆ کراوەتەوە و پاش رێکاری دادوەری لێکۆڵەر و سەلماندن، بڕیار لەجۆرێتی سزادانیان دەدرێ”.
بەوتەی عەقید سەلام عەبدولخالق بێت “ئەو کەسانەی دەستگیریان کردوون بە گشتی تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 35 ساڵە، کە حاڵەتی خوار تەمەن 18 ساڵ و تەمەن 40 ساڵیشیان هەبووە”.
زۆرینەی ئەو ماددانەی پێیانبووە لە جۆری کریستاڵ، حەشیش، حەبی هۆشبەر بووە.
وتیشی “یاسا، ماددەکانی 30 و 36ـى لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەر و کارتێکارە دەروونییەکان لە هەرێمی کوردستانی داناوە بۆ دادگایکردنیان”.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن