شارەوانی 20 شوێنی رووخاند

ئەوەی زیادەڕۆیی بکات دەدرێتە دادگا

+964

هۆگر عەدنان- چەمچەماڵ

لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا، 20 شوێنی تەجاوز لە شارۆچکەی رووخێندراون و کەیسەکانیان لە دادگایە

لە شارۆچکەی گۆپاڵە سەر بە قەزای بازیان، لە لایەن شارەوانییەوە، 20 ناوچەی تەجاوز و زیادەڕۆ رووخێندراون، وەک دروستکردنی باخ و ژووری ئاژەڵ و سیاجکردنی زەوی بۆ مەرامی شەخسی

ئاوارە لەتیف، سەرۆکی شارەوانیی گۆپاڵە بۆ 964 وتی، “لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا 20 تەجاوزمان لاداوە، کە لە لایەن هاوڵاتیانەوە ئەنجامدرابوو، کەیسەکانمان بردووەتە دادگا، هەوڵەکانمان بەردەوام دەبێت بۆ رێکخستن و جوانکردنی شارۆچکەی گۆپاڵە”.

“رێگە نادەین و لە کەسی قبوڵ ناکەین دەست بۆ موڵکی گشتی ببات لە سنووری شارەوانیی گۆپاڵە”، ئاوارە لەتیف وا ده‌ڵێت.

لە ماوەی رابردوودا، لە لایەن شارەوانیی شارۆچکەی گۆپاڵەوە بڕی 3400 نەمام بۆ زیاترکردنی رێژەی سەوزایی چێندران.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا