لە كەمپی هۆل

دوو خوشكی ئێزدی رزگاركران

964+
كوردستان ئەحمەد

سێ رۆژ پێش ئێستا، لەڕێگەی كەسێكەوە لە ناو كەمپی هۆل دوو كچی دیكەی ئێزدی لەلایەن رێكراوی رزگاریكردنی رفێنراوانی ئێزدیەكانەوە رزگاركران و گەڕانەوە ناوكەسوكاریان.

حسێن قائیدی، بەڕێوبەری نوسینگەی رزگاریكردنی رفێنراوانی ئێدی بە964ی وت، سێ رۆژە لەگەڵ ئەو چەكدارانە لە كەمپی هۆل لە گفتوگۆداین و ئەمڕۆش گەڕێنرانەوە زێدی خۆیان و رادەستی كەسوكاریان كرانەوە.

كەمپی هۆل لەسوریا چەكدارانی داعشی لێیە، تا ئێستاش بەشێك لە كچ و ژنە ئێزدیەكان كە رفێنراون لەو كەمپەدان. حسێن قائیدی وای وت.

ئەو دوو كچە خوشكن تەمەنیان لە نێوان 19 بۆ 20 ساڵدایە و تەندروستیان جێگیرە و پشكنینی گشتیان بۆكراوە لەلایەن پزیشكی تایبەتەی ژنانەوە.

تائێستا سێ هەار 570 كچی ئێزدی رزگاركراون، هەروەها دوو هەزار و 600 كەسی ئێزدی چارەنوسیان نادیارەو كنەو پشكنین بۆ دۆزینەوەیان بەردەوامە.