دیمەنێك لە زێی بچوك. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
گەڕان بەردەوامە
تەرمی یەكێكی تر لە خنكاوەكانی سێگردکان دۆزرایەوە
964+
شۆڕش هەركی
تەرمی یەكێكی دیكە لە خنكاوەكانی زێی بچوك دۆزرایەوە و گەران بەدوای ئەوی دیكەدا بەردەوامە.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، لە سنوری ناحیەی سێگردکانی قەزای کۆیە، سێ هاوڵاتی لە زێی بچوک خنکان کە سەرجەمیان، ئەندامی یەک خێزانن.
گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی كۆیە بە 964ی وت، کاتژمێر هەشتی بەیانی ئەمڕۆ، تەرمی یەکێک لەو دوو کچانەی تر، دۆزرایەوەکە تەمەنی 16 ساڵە، بەهۆی تیژڕەوەی ئاوەکەوە دۆزینەوەی تەرمەکانی هەندێک زەحمەت کردووە و گەڕان بەدوای تەرمەكەی دیكەدا بەردەوامە.
ناحیەی سێگردكان، سەر بە قەزای كۆیەیە، لەسەر زێی بچوكە و دانیشتوانی ناحیەكە بە كاری كشتوكاڵ و ئاژەڵداریەوە خەریكن.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد