بردنەوەیەکی پێویستی لە دەست دا

ڤیدیۆ: فەرحان جەماوەری زاخۆی فەرحان نەکرد

+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە گەڕی 36ـی خۆلی نایابی عیراق هەردوو یانەی زاخۆ و تەڵەبە یەکسان بوون.

یارییەکە درەنگانی ئەمڕۆ ئێوارە لە یاریگەی نێودەوڵەتیی زاخۆ بەڕێوەچوو، هەردوو یانە بە دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر گۆڵی یەکتر یارییان دەستپێکرد، تا لە خۆلەکی 24 هێرشبەری یانەی زاخۆ فەرحان شەکور توانی گۆڵی پێشکەوتن بۆ یانەکەی تۆمار بکات و بەم ئەنجامە گێمی یەکەم کوتایی هات.

لە گێمی دووەمدا یانەی تەڵەبە زۆر بەهێز هاتەوە ناو یاریگە و هێرش لە دوای هێرشی ئەنجام دا، تا لە خولەکی 59 هێرشبەری یانەکە محەمەد جەواد توانی گۆڵی یەکسانبوون بۆ یانەکەی تۆماربکات.

لە خولەکی 64 دادڤانی یاری لێدانێکی سزای بۆ یانەی زاخۆ هەژمار کرد، بەڵام هێرشبەری یانەی زاخۆ فەرحان شەکور، کە گۆڵی تیپەکەی تۆمارکرد، بەڵام ئەمجارە لێدانە سزاکەی لە دەست دا و بەم ئەنجامە یاری بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کوتاییهات.

ئێستا زاخۆ بە کۆکردنەوەی 41 خاڵ لە ریزبەندی 14یە و یانەی تەڵەبەش بە کۆکردنەوەی 60 خاڵ بە شێوەیەکی کاتی لە ریزبەندی چوارەمە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا