هاوکاری ژنانی ناو شێڵتەرەکان دەکرێت
964+
پێشەوا محەمەد
رێکخراوی Intersos هاوکاری تەندروستی، دەرونی و راهێنانی پیشەیی پێشکەشی ئەو ژنانە دەکات، کە لە شێڵتەرەکانی هەرێمی کوردستاندان.
ساڵی رابردووش رێکخراوەکە لە رێگەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە هەمان هاوکاری پێشکەش کردووە و ئەمساڵیش دەیەوێت بەردەوام بێت.
رێکخراوی Intersos ساڵی 1992 دامەزراوە و سەرنجی لەسەر تەندروستی، باری دەرونی و خۆراکە بۆ ژنان بە تایبەت لەو شوێنانەی جەنگ تێیاندا روویداوە.
“ئێمە ساڵی رابردوو هاوکاری ئەو رێکخراوەمان وەرگرتووە و ئەمساڵیش بە خۆشحاڵییەوە دەیانەوێت بەردەوام بن و ئێمەش هاوکاریان دەبین”، ئەوە قسەی زەکییە ساڵح، بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییە بۆ 964.
وتیشی، “وەزارەتەکەمان سود لە ئەزموونی ئەو رێکخراوە جیهانییە وەردەگرێت بەتایبەت لە شێڵتەر و زیندانەکاندا”.