کێڵگەیەکی کشتوکاڵی - وێنە: بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی
سەبارەت بە پەین و مادە قڕکەرەکانە
رێنمایی زانستی دەدرێتە جوتیاران
964+
پێشەوا محەمەد
کشتوکاڵی سلێمانی هەڵمەتی هۆشیاری زانستی بۆ جوتیاران دەستپێکردووە و رێنماییان سەبارەت بە بەکارهێنانی مادە قڕکەرەکان و پەیین پێدەدات.
هەڵمەتەکە زیاتر لە دوو هەفتەیە دەستیپێکردووە و لە لایەن هۆبەی رێنمایی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کشتوکاڵی سنووری پارێزگای سلێمانییەوە بەڕێوەدەبرێت.
پێدانی رێنمایی سەبارەت بە بەکارهێنانی پەیین و مادە قڕکەرەکان ساڵانە بە پێی وەرز و جۆری میوە و سەوزەکان بەردەوام دەبێت.
شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، هەڵمەتەکە زیاتر هۆشیاری زانستییە تا جوتیاران فێربکرێن بە پێی بڕی تەندروست و رێگەپێدراو پەیین و مادە قڕکەرەکان بەکاربهێنن.
وتیشی، “تیمەکان بە بەردەوام لە بەڕێوەبەرایەتییەکان هەوڵی تەواو دەدەن بۆ هۆشیارکردنەوەی جوتیاران بەتایبەت لە رووی زانستی و دڵنیایی لە تەندروستبوونی بەرهەمەکانیان”.