دەیەم جارە ئەم کارە دەکەن
زیادەڕۆییەكانی “كانی با” لابران
964+
دیلان محەمەد جەزا
شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی بۆ لابردنی زیادەڕۆییەكانی گەڕەكی كانی با دەستپێكرد و دەشڵێت، ئەمە دەیەم جارە ئەم كارە دەكەن.
بەھۆی بوونی ژمارەیەکی زۆری دەستگێڕ لە فولکەی شاری سپی، تیمەکانی شارەوانی و ھێزە ئەمنیەکان سەرجەم ئەو کۆشکە نایاساییانەیان لابرد، كە لەوێ دانرابوون.
عوسمان عارف بەرپرسی بەشی زیادەڕەوی لە شارەوانیی سلێمانی بە 964ی وت، ئەو کەسانەی لەم شوێنەدا کار دەکەن چەندان جارئاگادارکراونەتەوە، بۆیە ناوەکانیان دەدەن بە بەشی یاسا بۆ ئەوەی لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
لە گەڕەكی كانی با، شەقامێكی گشتیی دوو ئاراستە هەیە، چەند فولكە و یەكتربڕێكی تێدایە، لەو شوێنانەدا چەندان عەرەبانە و دەستگێڕ هەن، کە خواردن و سەوزە و میوە دەفرۆشن و شارەوانیش دەڵێت، سەرجەمیان زیادەڕۆن و لەسەر موڵكی گشتی دانراون.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد