ئەمساڵ لە بەكرەجۆ دەتوانیت هەنگەوانی بخوێنیت

964+
ئەحمەد مستەفا

پەیمانگەی تەکنیکیی بەکرەجۆ لە سلێمانی، بۆ ئەمساڵ قۆناغی یەکەمی ئەو خوێندکاران وەردەگرێت، کە دەیانەوێت لە بەشی زانستی هەنگ بخوێنن.

ئەم بەشە تاک و بێ وێنەیە لە ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق.

پەیمانگەی تەکنیکیی بەکرەجۆ سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییە، بۆ ساڵی خوێندنی 2023_2024 یەکەم قۆناغی ئەو بەشە دەتوانن فۆرم پڕبکەنەوە.

کاوە رەزا، راگری پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ بە 964ی وت، “بەشی زانستیی ھەنگ به‌ ئامانجی پەرەپێدان و پێشخستنی پیشەسازیی ھەنگە لە ناوچەکەدا و پاراستنی ھەنگه‌ لە ژینگەكه‌ماندا”.

ئەوەشی وت، “بەشی زانستیی ھەنگ بەشێکی تایبەت و پەیوەندیدارە بە پەروەردەکردن و بەرھەمەکانی ھەنگ لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی خوێندکاران و کەسوکاری ھەنگەوانان و کۆمەڵە و رێکخراوە ھەنگەوانییەکان”.

ئه‌م بەشه‌ نوێیه‌ دەرفەتی بۆ خوێندکارانی دەرچووی ئامادەیی رەخساندووە، ئەمساڵ یەکەم قۆناغی خوێندکاران وەردەگرێت.
ئێستا لە هەرێمی كوردستان 20 هەزار كورەی هەنگ هەیە، هەر كورەیەك 60 بۆ 100 هەزار هەنگی تێدایە، واتە بە تێكڕا یەك ملیار و 600 ملیۆن هەنگ هەیە.

لە یەك ساڵدا بەرهەمی هەنگ 500 تۆن هەنگوین بەرهەمهێنراوە،  كە هەر كیلۆیەك هەنگوین بە 60 هەزار دینار بۆ 100 هەزار دینار فرۆشراوە، كە بە تێكڕایی دەكاتە چوار ملیار دینار.

هەنگ، مێروویەكی بچوكە، زیانبەخش نییە، لە رێگەی مێیەیەكەوە لە ناو كورەیەكدا گەورە دەبن، شیلەی گوڵ دەمژێت و هەنگوین دروست دەكات، دوو جۆری هەیە مێش هەنگی زەردباوی باڵ سپی ومێش هەنگی رەشباوی باڵ زەرد و بەرهەمەکەی بە یەکێک لە باشترین خۆراکە سروشتییەکان دادەنرێت.

پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد