گوندی گەڤەركێ چەند رۆژێك بێئاو دەبێت

964+
كوردستان ئەحمەد
لەسەر رێگەی گوندی گەڤەركێ بۆرییەكی ئاو شكاوە بەهۆی كاركردن لە رێگەكەوە، ئەمڕۆ قوفڵەكە گیراوەتەوە و تا چاككردنەوەی بۆرییەكە ناكرێتەوە.

لەسەر رێگەی گوندەكە سەرقاڵی دروستكردنی بانزینخانەیەكن، لەكاركردنەكەدا بۆری ئاوی گوندەكە شكاوە كە تیرەكەی 240 میلە و لە جۆری مۆڵی ئەسیلینە و ئاو بۆ گوندەكە دەگوازێتەوە.

بەڕێوبەرایەتی ئاوی دهۆك دەڵێت، بۆرییەكە شكاوە تا چاك دەكرێتەوە ناتوانن قوفڵی ئاوەكە بكەنەوە، چونكە ئاوەكە بەفیڕۆدەچێت.

بەڕێوبەرایەتی ئاویی دهۆك داوا لە هاوڵاتیان دەكات چاككردنەوەی بۆرییەكە چەند رۆژێكی دەوێت، پێویستە دان بەخۆیاندا بگرن تا بۆرییەكە چاك دەكرێتەوە.

ڤەگێرئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی دهۆك بە 964ی وت، بۆرییەكە بەهۆی دروستكردنی رێگەکەوە شكاوە و بەزوترین كات چاكی دەكەنەوە.

گوندی گەڤەرکێ لە ناوچەی بارزانە، زۆربەی دانیشتوانەكەی بە كشتوكاڵ و ئاژەڵداری و باخدارییەوە سەرقاڵن.