هێلکە لە بازاڕەکاندا هەرزان بووە
964+
توانا نەقی
نرخی هێلکە لە بازاڕەکاندا دابەزیی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و بەقسەی چاودێری بازرگانی رێژەکەشی زۆرە و پەیوەندی بە وەرزی هاوینەوە هەیە.
ماوەیەک پێش ئێستا نرخی هێلکە زۆر بەرزبووەوە لە بازاڕدا بەتایبەت لە مانگەکانی وەرزی زستاندا بەڵا ئێستا تەبەوەیەک هێلکە لە نێوان 4000 بۆ 4500 دیناردایە.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئێستا هێلکەیەکی زۆر لە بازاڕەکاندایە نرخەکەشی زۆر دابەزیوە کە تەبەقەی کە 30 هێلکەی تێدایە دەگاتە چوار هەزار و 500 دینار.
وتیشی، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هێلکە هەرزان بووە وەرزی هاوین و گەرمایە و هاوڵاتیان کەمتر بەکاریدەهێنن بۆیە هێلکەیەکی زۆر لە بازاڕەکاندا هەیە و نرخەکەشی هەرزانە.
کارتۆنێک هێلکە 12 تەبەقەی تێدایە و نرخەکەشی 48 هەزار دینارە واتە هەر تەبەقەیەک نرخەکەی دێتە 4000 دینار و نرخی یەک هێلکەش دێتە 133.3 دینار.