لە سلێمانی
سێیەم ژنە جادووگەر دەستگیرکرا
964+
فەهمی نەبی
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ژنێکیان دەستگیرکردووە و دەڵێن، ئەو ژنە کاری جادوویی کردووە و کۆمەڵێک کەرەستەی لابووە بۆ جادوو و فێڵکردن بەکاریهێناوە.
ئەمڕۆ هەینی، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی نەهێشتنی تاوان، ژنێکیان دەستگیرکردووە بەناوی (و، ر، ئـ) کاری جادووی کردووە.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پارێزگای سلێمانی بۆ 964 وتی، “لە ماوەی ئەمساڵ ئەوە سێیەم حاڵەتە کە دەستگیرمانکردووە، ئەو ژنە کاری چاوبەستکردن و چۆنیەتی رازیکردنی خەڵک و چەندین کاری دیکەی فێڵی کردووە و خەڵکی پێ هەڵخەڵەتاندووە”.
ئەو کەرەستە و نوسراوانەی لای ژنەکە بووە بۆ مەبەستی کاری جادوویی بەکارهاتوون، لە وێنەکانی پۆلیس نۆ کتێب دەرکەوتوون لای ئەو ژنە بووە و هەموو ناونیشانەکان ئاماژەن بۆ چاوبەستکردن و نوشتەکردن.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دەستگیرکردنی ئەو ژنە بەپێی بڕیاری دادوەر بووە و بەگوێرەی ماددەی 456 دەستگیرکراوە.