مەلەوانێک لە کاتی مەلەکردندا - وێنە: socialmedia
ئەگەر لە کاتی مەلەکردندا ئاو چووە گوێتەوە چی دەکەیت؟
964+
پێشەوا محەمەد
وەرزی هاوینە و یەکێک لەو کارانەش لەم وەرزە گەرمەدا تام و چێژی تایبەتی هەیە مەلەکردنە. بەڵام کەم نین ئەوانەی کێشەی ئەوەیان هەیە ئاو دەچێتە گوێیانەوە. راهێنەرێک رێنمایی لەوبارەوە دەدات.
یەکەم شت کە پێویستە بیزانیت ئەوەیە، کاتێک ئاو دەچێتە گوێوە دەبێت دەربهێندرێت، چونکە گوێ تووشی هەوکردن و بەکتریا دەکات. بێگومان ئەوە قسەی راهێنەرەکەیە.
رێباز کەمالی راهێنەری مەلەوانی بە 964ـی وت، “دەتواندرێت بە وشککەرەوەی قژ “مجەفیفە” ئەو ئاوە چارەسەر بکرێت کە دەچێتە گوێوە، بەڵام بە مەرجێک 30 سانتیمەتر دوور لە گوێوە رابگیرێت”.
دەشڵێت، کەسەکە دەتوانێت بە بەری دەست فشار لە گوێی بکات و دەستی بجوڵێنێت و سەر بەو لا گوێیەدا خوار بکرێتەوە کە ئاوی تێچووە.