خوێنبەخشین لە سلێمانی بۆ دوو هێندە زیادی کردووە
964+
رێژوان مامە قادر
لە سلێمانی خوێنبەخشین بۆ دوو هێندە زیادی کردووە و بەڕێوەبەری بانکی خوێنیش هۆکارەکەی بۆ هۆشیاری خەڵک و بەدەمەوە هاتنیان بۆ خەڵک دەگەڕێنێتەوە.
پێویستی سلێمانی بۆ خوێن رۆژانە 100 بۆ 150 بوتڵ دەبێت، بەڵام لە ئێستادا رۆژانە 200 بوتڵ خوێن دەبەخشرێت.
خوێنەکانی +O و +A زۆرترین داواکاریان لەسەرە، بەڵام وەک بەڕێوەبەری بانکی خوێنی سلێمانی دەڵێت، ئەوان هەموو جۆرێک خوێن وەردەگرن و هەموو جۆرێکیشیان پێویستە.
کۆچەر ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بانکی خوێنی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەوەی وایکردووە خوێنی زیادەمان لە بانک هەبێت دەگەڕێتەوە بۆ هۆشیاری زیاتر لەلای خەڵک و زیاتر بەدەمەوە هاتنی خەڵک بۆ نەخۆشەکان.
دەشڵێت: ئەگەر پێویستیمان بە خوێن هەبێت ئەوا بانگەواز دەکەین، بەڵام لە ئێستادا خوێنی زیادەمان زۆرە و پێویستی نەخۆشخانەکانی سلێمانی 100 بۆ 150 بوتڵ خوێنە، بەڵام رۆژانە نزیکەی 200 کەس سەردانمان دەکەن و خوێن دەبەخشن.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق