ریمۆنتادا بوو
ڤیدیۆ: هه‌ولێر سێ خاڵی گرنگی له زاخۆ وەرگرت
964+
شیراز عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و له یارییه‌كی به‌هێزی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر ریمۆنتادای به‌سه‌ر یانه‌ی زاخۆدا كرد و لێی برده‌وه.
یارییه‌كه له گه‌ڕی 35ی خوله‌كه له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری كرا و یانه‌ی هه‌ولێر به 2-1 گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد.
له گێمی یه‌كه‌مدا زاخۆ به گۆڵی یاریزان عه‌لی حوسێن له خوله‌كی 4 پێشكه‌وت، كه به لێدانی سه‌ر تۆماری كرد.
به‌ڵام له گێمی دووه‌مدا یانه‌ی هه‌ولێر گه‌ڕایه‌وه كه‌شی یارییه‌كه و دوو گۆڵیان له رێگه‌ی شێركۆ كه‌ریم و ئه‌مجه‌د رازی له خوله‌كه‌كانی 69 و 89دا تۆمار كرد.
به‌م ئه‌نجامه یانه‌ی هه‌ولێر له پله‌ی حه‌وته‌مه به 52 خاڵ و یانه‌ی زاخۆش به 40 خاڵ هه‌ر له پله‌ی 14یه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا