هەواڵی وەرزشی هاتەوە
کچان لە پاڵەوانیەتی وێمبڵدۆن چی لە ژێرەوە لەبەر بکەن؟
964+
ژووری هەواڵ
– له گه‌ڕی 35ی خولی نایابی عێراق، ئه‌مشه‌و یاریی لووتكه له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و زاخۆ له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
– ئه‌حمه‌د سه‌رتیپ یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر ئاشكرای كرد ئه‌م وه‌رزه بۆ ئه‌و كۆتایی هات و ناتوانێت یاریی بكات، به‌ڵام وه‌رزی داهاتوو زۆر به‌هێز ده‌گه‌ڕێته‌وه.
– دوای چاوه‌ڕوانی و گفتوگۆی زۆر، دواجار كارلۆ ئانچیلۆتی رازیی بووه مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل وه‌ربگرێت.
– ماسۆن ماونتی یاریزانی ئینگلیزی ئه‌مڕۆ به فه‌رمی بووه یاریزانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و درێسی ژماره 7 ده‌پۆشێت، به‌مه‌ش شوێنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌گرێت.
– دوای 146 ساڵ له به‌ڕێوه‌چوونی پاڵه‌وانیه‌تیی تێنسی وێمبڵدۆن، یاسایه‌ك له‌و پاڵه‌وانیه‌تییه گۆڕا، ئه‌ویش تایبه‌ته به كچه یاریزانه‌كان و ده‌توانن جلی ژێره‌وه‌یان ته‌نیا سپی نه‌بێت و ره‌نگی دیكه‌ش له‌به‌ر بكه‌ن.