ماو‌نت بووە یاریزانی مانچێستەر یوناتید. فۆتۆ: ۆەیجی یانەی مانچێستەر
ماو‌نت شوێنی رۆناڵدۆ ده‌گرێته‌وه
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ماسۆن ماونتی یاریزانی ئینگلیزی ئه‌مڕۆ به فه‌رمی بووه یاریزانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و درێسی ژماره 7 ده‌پۆشێت، به‌مه‌ش شوێنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌گرێت.
درێسی ژماره 7 له مانچێسته‌ر زۆر تایبه‌ته و ته‌نیا ئه‌ستێره گه‌وره و ئه‌فسانه‌كان پۆشیویانه، وه‌ك رۆناڵدۆ، بێكهام، كانتۆنا و جۆرج بێست، دوایاریزانیش ماونته كه ده‌یپۆشێت.
یانه‌ی مان یونایتد ئه‌مڕۆ گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه‌ی واژۆ كرد، كه تا 2028 ده‌بێت.
ماو‌نت به 60 ملیۆن پاوه‌ند په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه وه‌رگرتنی درێسی ژماره 7ه، كه به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره‌یه له ئه‌ستۆی یاریزانه‌كه.