دراوی 100 دۆلاری ئەمریکی - وێنە: 964
دۆلار دابەزی
964+
فەرمان سادق
دوای خستنەڕووی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بەهای دۆلار لە بازاڕەکاندا بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5.7.2023، بانکی ناوەندی بڕی 232 ملیۆن و 602 هەزار و 675 دۆلاری فرۆشت، لەم بڕەدا بۆ بازاڕەکانی ناوخۆ 23 ملیۆن و 300 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە و 209 ملیۆن و 302 هەزار و 675 دۆلاری بۆ حەواڵەی بازرگانی دەرەکی بووە.
بەراورد بە دوێنێ، بانکی ناوەندی زیاتر لە حەوت ملیۆن دۆلاری بۆ بازاڕی ناوخۆ زیاد کردووە.
ئێستا لە بازاڕی دۆلاری هەولێر بەهای 100 دۆلار بۆ فرۆشتن بەرامبەر بە 148 هەزار دینارە، بەراورد بە دوێنێ سێشەممە، 250 دینار دابەزیوە.
کەیفی خۆشناو، وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، بەهای دۆلار بەستراوەتەوە بە بانکی ناوەندی، ئەگەر بەشێوەی رۆژانە و بڕێکی زۆر بخاتە بازاڕەوە، ئەوا نرخی دادەبەزێت، بە پێچەوانەش نرخەکەی بەرز دەبێتەوە.