کابینەیەکی زیادەڕۆ لە قولەرەیسی - وێنە: 964
زیادەڕۆییەکانی دوو شەقامی سلێمانی لابران
964+
پێشەوا محەمەد
بەشێک لە زیادەڕۆییەکانی دووڕیانی سەرچنار و فلکەکەی قولەرەیسی لە شاری سلێمانی لابران و خاوەنی بەشێکیشیان ئاگادار کرانەوە، زیادەڕۆییەکانیان لابەرن.
کارەکە ئەمڕۆ کراوە و سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی پێی هەستاوە.
زیادەڕۆییەکان زیاتر شۆستەکانیان بەکارهێنابوو و “رێڕەوی هاتوچۆی هاوڵاتیانیان تەسک کردبووەوە”.
“لە هەر شوێنێک زیادەڕۆیی هەبێت و هاتبێتە سنووری پیادەڕۆکانەوەو دەبێت لاببرێن”، ئەوە قسەی زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانییە بۆ 964.
روونیشیکردەوە، سەرەتا ئەو شوێنانە ئاگادار دەکرێنەوە خۆیان زیادەڕۆییەکانیان لاببەن، ئەگەر لایاننەبرد ئەوکاتە شارەوانی لایاندەبات.
+1